زانکۆی سەڵاحەدین ڕووناکی دەخاتەسەر کۆچی دوایی قوتابی زەکەریا سەلمان

زانکۆی سەڵاحەدین ڕاستگۆیی قسە و قسەڵۆکەکانی سەبارەت بە مردنی قوتابیەکەیان زەکەریا سەلمان ڕەتدەکاتەوە و وردەکارییەکانی ڕاستەقینەی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە ئاشکرا دەکات.
لە ڕێکەوتی 9ی حوزەیرانی 2025دا، بەڕێوەبەرایەتی زانکۆی سەڵاحەدین بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە کە تێیدا باسی مردنی زەکەریا سەلمان دەکات، کە خوێندکاری ساڵی دووی بەشی رووپێوان و هەروەها نوێنەری قوتابییانی بەشەکەی بوو لە کۆلێژی ئەندازیاری.
دوای لێکۆڵینەوە و گفتوگۆکردن لەگەڵ خێزانی خۆشەویست، بەتایبەتی لەگەڵ باوکی (مام سەلمان خدر)، دەرکەوتووە کە هیچ پەیوەندییەک لە نێوان مردنی کوڕەکەیان و بەکارهێنانی ژیری دەستکرد یان دەرمانی نادروستدا نییە.
مام سەلمان، باوکی زەکەریا، ڕایگەیاندووە کە کوڕەکەی لە ماوەیەکی زۆرەوە لە کێشەی دابەزینی پەستانی خوێن دەناڵێنی و بەردەوام چارەسەری پزیشکی وەردەگرت. لە ڕۆژانی کۆتاییدا نەخۆشییەکە قورستر بوو و بووە هۆکاری لەدەستدانی ژیانی.
زانکۆ داوای لێبوردن لە خێزانی خۆشەویست و هەموو ئەوانە دەکات کە لەم کاتە سەختەدا لە تەنیشتیاندان، هەروەها داوا لە هەموو کەسێک دەکات کە لە بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروست بپارێزن.