هەڵسەنگاندنی دوربینای ئۆپۆ فایند ئێکس ٩ ئۆلترا (Oppo Find X9 Ultra)
کامیرای Oppo Find X9 Ultra توانیویەتی لە ڕیزبەندی جیهانیدا پلەی سێیەم بەدەستبهێنێت بە کۆکردنەوەی ١٧٠ خاڵ.
تایبەتمەندییە سەرەکییەکان:
کامیرای سەرەکی: ٢٠٠ مێگاپیکسڵ
کامیرای
گۆشە فراوان (Ultra-wide): ٥٠ مێگاپیکسڵ
دوو کامیرای زووم (Telephoto): یەکێکیان ٢٠٠ مێگاپیکسڵ (3x) و ئەوەی دیکەیان ٥٠ مێگاپیکسڵ (10x).
خاڵە بەهێزەکان (Pros):
وردەکاریی زۆر بەرز: پاراستنی وردەکاریی و نیشدانی وردەکاریەکان بە شێوازێکی زۆر روون لە وێنەکاندا.
زوومێکی نایاب: ئەنجامێکی زۆر باش دەدات لە مودە درێژەکاندا بەبێ ئەوەی پێویستییەکی زۆری بە دەستکاریی AI هەبێت.
پۆرترەی سەرنجڕاکێش: جیاکردنەوەیەکی زۆر سروشتی لە نێوان کەسەکە و پاشبنەمادا دروست دەکات لەگەڵ ڕەنگی پێستی سروشتی.
جێگیرکەری ڤیدیۆ (Stabilization): ڤیدیۆیەکی نەرم و جێگیر پێشکەش دەکات.
خاڵە لاوازەکان :
لاوازی لە کاتی تاریکیدا (Low-light): لە ڤیدیۆدا لە کاتی کەمینەی ڕووناکیدا، تەڵخی زیاد دەکات و وردەکاریی کەم دەبێتەوە.
تێکچوونی ڕەنگ: هەندێک جار ڕەنگی پرتقاڵی یان گەرم لە دیمەنە تاریکەکاندا دەردەکەوێت.