دوو ئەپی سەرنجڕاکێش بۆ دیزاینکردنی کارتی جەژن
جەژنی قوربانتان پیرۆز و هەمیشە کاتەکانتان پڕ لە شادی و ئاسوودەیی بێت.
لەبری ئەوەی ئەمساڵ نامەی پیرۆزبایی ئاسایی و دووبارە بۆ ئازیزانتان بنێرن، بۆچی خۆتان کارتی پیرۆزبایی تایبەت و ناوازە دیزاین ناکەن، بۆ ئەوەی بە شێوازێکی جیاواز و ڕەنگین خۆتان پیرۆزبایی لە دۆستانتان بکەن، ئەم دوو ئەپە سەرنجڕاکێشەتان بۆ پێشنیار دەکەین:
١. ئەپی Andalusi: ئەپێکی زۆر پێشکەوتووی تایبەت بە دیزاینە، کە سەدان نموونەی ئامادەکراو و ئامرازی دەستکاریکردنی تێدایە. خاڵی بەهێزی ئەم ئەپە ئەوەیە کە ڕێگەت پێدەدات فۆنتی دڵخوازی خۆت بۆ ناو ئەپەکە زیاد بکەیت، بۆ هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستە.
لینکی داگرتن:
بۆ ئایفۆن
٢. ئەپی Canva: ناوبانگی ئەم ئەپە بەهۆی ملیۆنان تێمپڵت و بیرۆکەی جیاوازەوەیە، تەنها لە بەشی گەڕانەکەیدا بنووسە "Eid Mubarak" یان "جەژن"، کۆمەڵێک دیزاینی جیهانی و شاهانەت بۆ دەهێنێت کە دەتوانیت وێنەی خۆتی تێدا دابنێیت، بە دڵی خۆت دەستکاری بکەیت و نووسینی بۆ زیاد بکەیت، بۆ هەردوو سیستەمەکە بەردەستە.
لینکی داگرتن: