گووگڵ ئەپی AI Studioی هەڵوەشاندەوە
سەرەڕای ٨٠٠,٠٠٠ داواکاری پێشوەختە گووگڵ بڕیاریدا ئەپی فەرمیی AI Studio هەڵوەشێنێتەوە، سەرەڕای ئەوەی پێش دەستپێکردنی نزیکەی ٨٠٠,٠٠٠ داواکاری پێشوەختەی (Pre-registrations) هەبوو.
لەبری ئەوەی ببێتە بەرنامەیەکی سەربەخۆ، گووگڵ دروستکردنی ئەپ دەگوازێتەوە بۆ ناو سیستەمی سەرەکیی Google Gemini.، و هەروەها بەڕێوەبەرانی پڕۆژەکە ڕایانگەیاند کە ماڵپەڕی Google AI Studio وەک خۆی دەمێنێتەوە و گەشەپێدەران دەتوانن بەردەوامبن لە بەکارهێنانی بۆ کارەکانیان.