قەیرانی چیپ یەخەی MacBook Air دەگرێت

ئاب 3, 2026 - 10:16
قەیرانی چیپ یەخەی MacBook Air دەگرێت

تەکنۆ نیوز — قەیرانی جیهانیی کەمبوونی چیپەکانی میمۆری گەیشتە MacBook Air. بەپێی ئاژانسی بلومبێرگ، بەهۆی داواکاریی زۆری کۆمپانیاکانی ژیریی دەستکرد (AI)، بەرهەمهێنانی ئەم لاپتۆپەی ئەپڵ ڕووبەڕووی کێشە بووەتەوە.

دواکەوتنی گەیاندن: کڕیاران دەبێت تا مانگی ئاب یاخود ئەیلوول چاوەڕێی وەرگرتنی MacBook Air بکەن.

ڕێکارەکانی ئەپڵ: کۆمپانیاکە نرخەکانی بەرزکردووەتەوە، پەنای بۆ دابینکەرە چینییەکان بردووە، و جەختی خستووەتە سەر فرۆشتنی MacBook Pro.