یوتیوبەرێکی بەناوبانگ هۆشداری لە مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد دەدات

ئاب 2, 2026 - 14:03
یوتیوبەرێکی بەناوبانگ هۆشداری لە مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد دەدات

یوتیوبەری بەناوبانگی ئەمریکی، هانک گرین، ڕایگەیاند کە بەکارهێنانی بەردەوامی ئامرازەکانی ژیریی دەستکرد کاریگەری نەرێنی لەسەر بەرهەمداری و تەندروستیی مێشکی دروستکردووە و ئاماژەی بەوە دا کە شێوازی بەکارهێنانی لەلایەن ئەوەوە "تەندروست نییە".

گرین ڕوونی کردەوە کە بەهۆی پشتبەستنی زۆر بە ژیریی دەستکرد بۆ ڕێکخستنی بیرۆکەکان و ئیشەکانی ڕۆژانەی، هەست بە کەمبوونەوەی توانای سەرنجدان و بیرکردنەوەی سەربەخۆ دەکات. هۆشداریشی دا لەوەی بەکارهێنانی زۆری ئەم ئامرازانە دەکرێت ببێتە هۆی لاوازبوونی تواناکانی مێشک و تەمبەڵی لە دارشتنی بیرۆکەدا.