تەکنەلۆژیایەکی نوێ بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان؛ جلوبەرگێک کە بە ڕۆبۆتی هەوایی کار دەکات
توێژەرانی ستانفۆرد و KAIST جلوبەرگێکی زیرەکیان دروستکردووە کە بە ڕۆبۆتی هەوایی کار دەکات و لە ماوەی ١٠ چرکەدا بەبێ بەکارهێنانی دەست لەبەر دەکرێت.
دیزاینی ئەم جلوبەرگە لە ڕووەکی ئایڤی وەرگیراوە و تەنها لە سەریەوە درێژ دەبێتەوە، بۆیە بە ئاسانی لەگەڵ شێوەی جەستە دەگونجێت. ئەم تەکنەلۆژیایە سەرەڕای ئاسانکاری بۆ بەساڵاچووان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، هاوکارێکی باش دەبێت بۆ تیمەکانی فریاگوزاری و کارگەکانی چیپ کە پێویستیان بە پۆشینی خێرای جلوبەرگی بەرگری هەیە.