هەنگاوە سەرەتاییەکانی پاراستنی مۆبایل دوای هاکبوون

تشرینی یەکە 7, 2026 - 08:57
هەنگاوە سەرەتاییەکانی پاراستنی مۆبایل دوای هاکبوون

١. بڕینی هێڵەکانی پەیوەندی: مۆبایلەکەت دەستبەجێ لە ئینتەرنێت و وایفای دابڕبڕە یان بیخەرە سەر "دۆخی فڕین" (Airplane Mode) بۆ ڕاگرتنی دزەکردنی زانیارییەکان.

٢. گۆڕینی وشە نهێنییەکان: لە ڕێگەی ئامێرێکی تری پارێزراوەوە، پاسوۆردی تەواوی ئەکاونتە گرنگەکانت (ئیمەیڵ، بانک، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان) بگۆڕە.

٣. کاراکردنی پاراستنی دووقۆناغی: تایبەتمەندیی پشتڕاستکردنەوەی دوو قۆناغی (2FA) لەسەر سەرجەم هەژمارە هەستیارەکانت چالاک بکە بۆ ڕێگریکردن لە دووبارە چوونەژوورەوەی هاکەرەکە.

٤.سڕینەوەی ئەپە گوماناوییەکان: سەیری لیستی ئەپڵیکەیشنەکان و مۆڵەتەکانیان (Permissions) بکە؛ هەر ئەپێک ناناسیتەوە یان بەم دواییانە دابەزیوە، دەستبەجێ ڕەشی بکەرەوە.

٥. فۆرماتکردنی مۆبایلەکە (Factory Reset): ئەگەر هەستت کرد ڤایرۆس یان سۆفتوێری زیانبەخش (Malware) بە قووڵی چووەتە ناو سیستمەکەوە، مۆبایلەکەت بەتەواوی فۆرمات بکەرەوە.

٦. نوێکردنەوەی سیستم :دوای فۆرماتکردن، دەستبەجێ سیستمی کارپێکردنی مۆبایلەکەت (iOS یان Android) بۆ نوێترین وەشانی ئەمنیی بەردەست ئەپدێت بکە.

٧. ئاگادارکردنەوەی دەوروبەر: هاوڕێ و خزمەکانت ئاگادار بکەرەوە کە مۆبایلەکەت هاک کراوە، بۆ ئەوەی نەکەونە داوی ئەو نامە و داواکارییە ساختانەی کە ڕەنگە لەلایەن تۆوە بۆیان بنێردرێت.