شۆڕشێکی نوێ لە سامسۆنگ
سامسۆنگ کار لەسەر پەرەپێدانی جۆرێکی تەواو جیاواز لە بیستۆک دەکات بە ناوی "Galaxy Buds Able". ئەم بەرهەمە نوێیە پشت بە تەکنەلۆژیای "التوصيل العظمي" (Bone Conduction) دەبەستێت؛ واتە دەنگ لە ڕێگەی لەرینەوەی ئێسکەکانی چەناگەوە دەگەیەنێتە مێشک، بەبێ ئەوەی پێویست بکات بیستۆکەکە بخەیتە ناو کونی گوێچکەتەوە.
بۆچی ئەمە گرنگە؟
• هەستکردن بە دەوروبەر: چونگە کونی گوێچکە داناناخرێت، بەکارهێنەر دەتوانێت لە کاتی وەرزش یان لێخوڕینی پاسکیلدا، هەم گوێی لە مۆسیقا بێت و هەم ئاگاداری دەنگی ئۆتۆمبێل و دەوروبەری بێت.
• چارەسەر بۆ کێشەی بیستن: ئەم تەکنەلۆژیایە سوودێکی زۆری دەبێت بۆ ئەو کەسانەی کێشەی بیستنیان لە پەردەی گوێچکەدا هەیە.
• دیزاینێکی جیاواز: بەهۆی گۆڕانی کۆدی بەرهەمەکە بۆ (SM-U600)، پێشبینی دەکرێت شێوەکەی لە باتی پارچەی بچووک، بە شێوەی تاقم (Neckband) بێت کە لە پشت ملەوە جێگیر دەبێت.