ئایا زیرەکی دەستکرد یاساکانی یاری تۆپی پێی ئەمریکی دەگۆڕێت؟

ئاب 25, 2025 - 13:26
ئایا زیرەکی دەستکرد یاساکانی یاری تۆپی پێی ئەمریکی دەگۆڕێت؟

٢٥٠٠ تابلێتی پشتگیریکراو بە کۆپایلۆت

ڕەنگە خولی تۆپی پێی ئەمریکی (NFL) ئەم وەرزە شاهیدی هەنگاوێکی بێ وێنە بێت، کاتێک ڕاهێنەرەکان پشت بە زیرەکی دەستکرد دەبەستن بۆ هەڵبژاردنی یاریزان و دیاریکردنی پلانەکان.

لە ڕێکەوتننامەی ساڵی ٢٠١٤ەوە لەنێوان “مایکرۆسۆفت” و (NFL)دا، تیمەکان پشتیان بە ئامێرەکانی Surface Pro بەست وەک جێگرەوە بۆ وێنەکانی “پۆلارۆید” کە ڕاهێنەرەکان بەکاریان دەهێنا.

ئەمڕۆ، ٢٥٠٠ تابلێتی نوێ کە یاریدەدەری زیرەکی دەستکردی کۆپایلۆتی لەسەر دامەزراوە زیادکراون، بەپێی ڕاپۆرتی “phonearena”.

کۆپایلۆت پشت بە تەکنەلۆژیاکانی GPT-4 دەبەستێت کە لەگەڵ بزوێنەری “بینگ”دا تێکەڵکراون، ڕێگە بە ڕاهێنەرەکان دەدات شیکردنەوەی خێرای داتاکانی یاری بەدەست بهێنن و پلانی کاریگەر پێشنیار بکەن.

ڕاهێنەرەکان دەتوانن ڕاستەوخۆ پرسیار بکەن: “تیمی دژبەر بەزۆری چی دەکات لە هەوڵی سێیەمدا؟” و وەڵامێکی پشتگیریکراو بە ئامارەکان وەربگرن.

پسپۆڕەکان پێیان وایە ئەم تەکنەلۆژیەیە ڕەنگە هەر تیمێک ناچار بکات “ڕاهێنەری زیرەکی دەستکرد” دابنێت، چونکە سەرکەوتن تەنها بە شارەزایی یاریزانەکان بەستراو نابێت.

بەڵام زیرەکی دەستکرد بە دیاردەی “خەیاڵپەرەستی” ناسراوە، واتە پێدانی وەڵامی هەڵە کاتێک داتا کەمە. ئەمەش دەرگا دەکاتەوە بەڕووی سیناریۆیەکی گاڵتەجاڕانە: ڕاهێنەرێک دۆڕانی تیمەکەی بە “خەیاڵپەرەستیکردنی زیرەکی دەستکرد” بپاڕێنێتەوە!

ئەگەر ئەم مۆدێلە سەرکەوتوو بوو، ڕەنگە درێژە بکرێتە وەرزشە دیکەکانیش، بۆ ئەوەی ڕکابەری لە داهاتوودا لەنێوان شارەزایی یاری و زیرەکی دەستکردا بێت.​​​​​​​​​​​​​​​​