کۆتایی کێشە گەورەکەی کیبۆرد لە گۆڕانکارییە نوێیەکانی iOS 27ی ئەپڵدا.
وەک لە وێنەکەدا دیارە، کاتێک دەقێک، لینکێک یان وێنەیەک لە شوێنێکەوە کۆپی دەکەیت (بۆ نموونە لە وێبگەڕی سەفاری یان هەر ئەپێکی تر)، چیتر پێویست ناکات پەنجەت لەسەر شاشەکە ڕابگریت و چاوەڕێ بکەیت تا دوگمەی (Paste) دەرکەوێت.
لەبری ئەوە، پەنجەرەیەکی بچووک لە سەرووی کیبۆردەکەدا دەردەکەوێت و سەرچاوە و ناوەرۆکی کۆپی کراوەکە نیشان دەدات وەک .(Paste from Safari)
بەمەش تەنها بە یەک دەستلێدان (One-tap) لەسەری، ڕاستەوخۆ دەق یان وێنەکە لە شوێنی نووسینەکەدا جێگیر دەبێت.