ئامرازی نوێی گووگڵ؛ واژۆکردنی بەڵگەنامەکان لە ڕێگەی مۆبایلەکانی ئەندرۆیدەوە

تشرینی یەکە 4, 2026 - 00:57
ئامرازی نوێی گووگڵ؛ واژۆکردنی بەڵگەنامەکان لە ڕێگەی مۆبایلەکانی ئەندرۆیدەوە

گووگڵ لە نوێترین نوێکردنەوەی سیستمی گووگڵ پلەی لە حوزەیرانی ٢٠٢٦دا، ئامرازێکی نوێی بە ناوی (Signatures) بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید چالاک کردووە؛ ئامرازێک کە ئامانجی ئاسانکردنی واژۆکردنی بەڵگەنامە دیجیتاڵییەکانە لە ڕێگەی مۆبایلەوە.

ئەم خزمەتگوزارییە ئەو ئامێرانە دەگرێتەوە کە سیستمی ئەندرۆید ١٢ و سەرووتریان لەسەرە؛ بەمەش بەکارهێنەران دەتوانن ڕاستەوخۆ بە دەست واژۆ لەسەر شاشەکە بکەن یان وێنەی واژۆی ڕاستەقینەی خۆیان بگرن، پاشان چەند جۆرێکی جیاوازی واژۆکە لە بەشێکی پارێزراودا پاشەکەوت بکرێن و بەڕێوە ببرێن.

 لەگەڵ زیادبوونی تایبەتمەندی  Signatures، کۆمپانیای گووگڵ لە هەوڵی ئەوەدایە کە پرۆسەی ئیمزاکردنی فایل و دۆکیۆمێنتە دیجیتاڵییەکان لە سیستمی ئەندرۆیددا ئاسانتر و گونجاوتر بکات، بە شێوەیەک کە بەکارهێنەر پێویستی بە بەکارهێنانی بەرنامە لاوەکییەکان نەبێت بۆ ئەنجامدانی هەر ئیمزایەک.