وردەکارییەکانی Redmi K100 Pro Max ئاشکرا بوون
ئەم مۆبایلە نوێیە بڕیارە لە ١١ی ئەم مانگە بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەهێز و پێشکەوتوو بە فەرمی ڕابگەیەنرێت:
ڕوونما و دیزاین:
ڕوونما: 6.9 ئینچ لە جۆری flat OLED بە لێواری یەکجار تەنک.
دیزاین: چوارچێوەی کانزایی، ڕووپۆشی کانزایی کامێرا، لەگەڵ بازنەی ڕووناکی نوێ (Light ring).
کارکردن و بیرگە:
پرۆسێسەر:Snapdragon 8 Elite Gen 5
بیرگە: ڕامی LPDDR5X و بیرگەی UFS 4.1.
کامێراکان:
سەرەکی: 200 مێگاپیکسل HP5 لەگەڵ OIS.
گۆشەفراوان و تەلەفۆتۆ: کامێرا بە توانای 50 مێگاپیکسل .
پاتری و بارگاویکردنەوە: 9000 میلی ئەمپێر کاتژمێر + بارگاویکردنەوەی خێرای 100 وات و بەتەل .
بەرگری و سەلامەتی: پەنجەمۆری Ultrasonic و پێوەری بەرگری IP69.
دەنگ: بڵندگۆی ڕێکخراو لەلایەن کۆمپانیای BOSE.