بڵاوبوونەوەی نموونەیەک بۆ دەستکاریکردنی وێنە لە “گووگڵ” پێش بڵاوکردنەوەی بە شێوەیەکی فەرمی ڕۆژی سێشەممە

ئاب 26, 2025 - 23:59
بڵاوبوونەوەی نموونەیەک بۆ دەستکاریکردنی وێنە لە “گووگڵ” پێش بڵاوکردنەوەی بە شێوەیەکی فەرمی ڕۆژی سێشەممە

کۆمپانیای گووگڵ ڕۆبۆتی چاتکردنی “جیمینی”ی خۆی بە نموونەیەکی نوێی زیرەکی دەستکرد بۆ وێنەکان نوێدەکاتەوە کە کۆنترۆڵێکی وردتر بە بەکارهێنەران دەدات لە دەستکاریکردنی وێنەکاندا. ئەم هەنگاوە مەبەستی ئەوەیە کە هاوتا بێت لەگەڵ ئامرازی ناوداری دروستکردنی وێنەی کۆمپانیای “OpenAI” و بەکارهێنەران لە “چات جی پی تی”ی ڕکابەرەوە ڕابکێشێت.

نوێکردنەوەکە کە ناوی “Gemini 2.5 Flash Image”ە لە ڕۆژی سێشەممەوە دەست پێدەکات بۆ هەموو بەکارهێنەرانی ئەپی “جیمینی” لەگەڵ گەشەپێدەران لە ڕێگەی API و سەکۆکانی “Google AI Studio” و “Vertex AI”ەوە. نموونە نوێیەکە بۆ دەستکاری وردتری وێنەکان دروستکراوە بەپێی داواکاری بەکارهێنەران بە زمانی سروشتی، لەگەڵ پاراستنی یەکگرتووی ڕوخسار و ئاژەڵ و وردەکاریەکانی تر.

بۆ نموونە کاتێک داوا لە “چات جی پی تی” یان “گرۆک”ی xAI دەکرێت بۆ گۆڕینی ڕەنگی کراسی کەسێک لە وێنەیەکدا، ئەنجامەکە لەوانەیە ڕوخسارێکی خراپ یان گۆڕانکاری نەخوازراو لەخۆبگرێت. بەڵام ئامرازە نوێیەکەی گووگڵ بەرلەوەی بە فەرمی ئاشکرا بکرێت سەرنجی بۆ لەی خۆی ڕاکێشا. لە هەفتەکانی ڕابردوودا بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ستایشی دەستکاریکەرێکی وێنەی سەرسوڕهێنەری پشتگیریکراو بە زیرەکی دەستکردیان کرد لە “LMArena”.

نموونەکە بە شێوەیەکی نەناسراو بە ناوی “Nano Banana” بۆ بەکارهێنەران دەرکەوت. گووگڵ لە ڕۆژی سێشەممەدا پشتڕاستی کردەوە کە نموونەی “Nano Banana” کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەناوبانگ بوو هەمان “Gemini 2.5 Flash Image”ە. لە ئێستادا بەکارهێنەرانی “جیمینی”ی خۆڕایی دەتوانن ڕۆژانە تا 100 دەستکاری بۆ وێنەکان ئەنجام بدەن لەکاتێکدا بەکارهێنەرانی بەشداریکردوو بە بڕە پارەیەک دەتوانن دە هێندەی ئەم ژمارەیە بەکاربهێنن.​​​​​​​​​​​​​​​​