سامسۆنگ یەکەم مۆبایلی (سێ فۆڵدی) ئاشکرا دەکات
کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشوور، ڕۆژی سێشەممە، یەکەم مۆبایلی ژیری سێ چەمانەوەی خۆی ئاشکرا کرد لە هەوڵێکدا بۆ بەهێزکردنی پێگەی لە بەشێک لە بازاڕی مۆبایل کە چاوەڕوانی زیادبوونی ڕکابەری تێدا دەکرێت.
ناوی مۆبایلەکە “Galaxy Z TriFold”ە و نرخەکەی نزیکەی 3.59 ملیۆن وۆن (2440 دۆلار)ە. دەتوانرێت بکرێتەوە بۆ شاشەیەک بە قەبارەی 253.1 ملیمەتر (10 ئینج) کە لە سێ پانێل پێکهاتووە، و گەورەترە بە 25% لە نوێترین مۆبایلی چونەوەی سامسۆنگ Galaxy Z Fold 7.
ئالێکس لیم، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و سەرۆکی ئۆفیسی فرۆشتن و بازاڕیابی لە سامسۆنگ وتی: “پێموایە بازاڕی ئامێرەکانی (فۆڵد) بەردەوام دەبێت لە گەشەکردن، و بە تایبەتی TriFold دەتوانێت ببێتە هاندەرێک بۆ گەشەی زیاتر لە بەشە سەرەکییەکانی ئەم بەشە.”
مۆبایلەکە کە لە کۆریای باشوور بەرهەم دەهێنرێت، لە 12ی کانوونی یەکەم لە بازاڕی ناوخۆیی بڵاو دەکرێتەوە، و پێش کۆتایی ساڵ لە چین و سنگافورە و تایوان و ئیمارات دەردەکرێت. چاوەڕوانی دەکرێت لە سەرەتای چارەگی یەکەمی ساڵی داهاتوودا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بڵاو بکرێتەوە.
ئامێرەکە گەورەترین پاتریی لە ژێر مۆبایلە پێشکەوتووەکانی سامسۆنگ دایە و پشتگیری تەکنەلۆژیای پڕکردنەوەی زۆر خێرا دەکات کە ڕێگە دەدات مۆبایلەکە لە ماوەی 30 خولەکدا بۆ 50% پڕ بکرێتەوە.
لیم وتی کە نرخی چیپەکانی میمۆری و پێکهاتەکانی تر بەرزبوونەوەیەکی توندیان بینیوە، کە نرخدانانی ئامێرەکە دەکاتە “بڕیارێکی سەخت”. شیکارەوانان دەڵێن ئامێرەکانی (فۆڵد) لە ئێستادا بڵاوبوونەوەیەکی بەرفراوانیان نابێت بەهۆی نرخە بەرزەکانیان و ئاستەنگەکانی بەرهەمهێنان.