ململانێی ساڵی ٢٠٢٦ لە نێوان Galaxy S26 و IPhone

ئازاری 2, 2026 - 03:40
ململانێی ساڵی ٢٠٢٦ لە نێوان Galaxy S26 و IPhone

زۆر یەکلایی کەرەوەیە کە ئایفۆن بە نرخێکی هەرزانتر (٧٩٩ دۆلار) و شاشەیەکی ڕووناکتر کە دەگاتە ٣٠٠٠ نیتس دێتە کێبڕکێوە، لە بەرامبەردا سامسۆنگ بە نرخێکی بەرزتر (٨٩٩ دۆلار) بەڵام بە ڕامێکی زیاتر (١٢ گێگابایت) و توانایەکی بەهێزتر بۆ ئەنجامدانی چەند کارێک پێکەوە (Multitasking) خۆی دەنوێنێت.

لە ڕووی کامێراوە، گالاکسی بەهۆی هاوێنەی زوومی ڕاستەقینە (3x) لە وێنەگرتنی دووردا سەرکەوتووە، بەڵام ئایفۆن پارێزگاری لە پێشەنگی خۆی دەکات لە کوالێتی ڤیدیۆ و خێرایی شەحنکردنەوەدا کە گەیشتووەتە ٤٠ وات. هەڵبژاردنی کۆتایی دەگەڕێتەوە بۆ ئارەزووی تۆ؛ ئەگەر زوومی کامێرا و ئازادی ئەندرۆیدت دەوێت S26 باشترینە، بەڵام ئەگەر نرخێکی گونجاوتر و جێگیریی سیستەمی ئەپڵت دەوێت، iPhone 17 گونجاوترینە.