وێنەی ChatGPT Images 2 هاوشێوەی ڕاستەقینەن

​ئۆپن ئەی ئای (OpenAI) وەشانی نوێی ChatGPT Images 2 بۆ هەموو بەکارهێنەران (تەنانەت وەشانی بێبەرامبەریش) بەردەست کرد. ئەم وەشانە تەنها باشترکردنی کوالێتی نییە، بەڵکو گۆڕانکارییەکی بنەڕەتییە لە چۆنیەتی دروستکردنی ناوەڕۆکی بینراو.

نیسان 27, 2026 - 11:13
ئایار 1, 2026 - 20:09
وێنەی  ChatGPT Images 2 هاوشێوەی ڕاستەقینەن

وەشانە نوێیەکەی ChatGPT Images 2 ئێستا لە ڕێگەی هەموو جۆرە بەشدارییەکانی ChatGPTـەوە بەردەستە، بە وەشانی بێبەرامبەریشەوە (Free) ئەمە وەشانێکی زۆر باشترکراوی وێنەکانی پێشووی ChatGPT ـە کە تایبەتمەندی دروستکردنی وێنەی وردتری هەیە، بەتایبەت بۆ پێکسڵە وردەکان، هەروەها چەندین ڕەهەندی جیاوازی بۆ وێنەکان تێدایە. ئێستا بەکارهێنەرانی وەشانە ناخۆڕایەکان دەتوانن سوود لە پڕۆسەی (thinking-enabled work flows) وەربگرن؛ بەمەش دەتوانێت لە ئەرکی دروستکردنی وێنەکان وردبێتەوە و تەنانەت لە ئینتەرنێتدا بگەڕێت بۆ دۆزینەوەی زانیاری زیاتر دەربارەی پاشخانی بابەتەکە.

یەکێک لەو شتانەی کە ChatGPT ئێستا دەتوانێت ئەنجامی بدات و سەرنج ڕاکێشە، کاتێک (سام ئەڵتمەن) لە ڤیدیۆی ناساندنەکەیدا نیشانی دا، دروستکردنی گۆڤارێک بوو کە ڕێک لە گۆڤاری ڕاستەقینە دەچوو تەنها لە ڕێگەی نووسین و وێنەوە ChatGPT دەتوانێت بەرگی گۆڤار و تەنانەت لاپەڕەکانی ناوەوەش دروست بکات، وەک لاپەڕەی ناوەڕۆک و وتارەکان.

یەکێک لە سەرنووسەرە بەناوبانگەکان دەڵێت: من لە ساڵانی ٢٠٠٠ـەکاندا سەرنووسەری گۆڤارە چاپکراوەکان بووم. لەنێویاندا، درێژترین ماوەی کارکردنم لە گۆڤاری MacFormat ـی سەر بە ئەپڵ بوو، کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە، هەر بۆیە ئەم تایبەتمەندییە سەرنجی ڕاکێشام، ودەڵێت ئەمە هەڕەشەیەکی جیدیشی دروست کردووە ئایا دیزاینەرانی گۆڤار دەبنە قوربانییەکی تری کەمکردنەوەی هەلی کار بەهۆی ژیری دەستکردەوە؟