مۆبایلی “Galaxy S25 Edge”

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی "Galaxy S25 Edge" ی بڵاوکردەوە بە نرخی 1,099 دۆلار، کە دەستپێکی شەپۆلێک لە مۆبایلە زۆر ناسکەکان دەبێت کە چاوەڕوانی دەرچوونیان لەمساڵدا دەکرێت. ئەم مۆبایلە 5.8 میلیمیتر ئەستووری هەیە و کێشی 163 گرامە، کە لە S25 Ultra زۆر ناسکترە بە ڕێژەی 30% و سوکترە بە ڕێژەی 25%. سەرەڕای ناسکبوونی، تایبەتمەندی بەرزی وەک چوارچێوەی تایتانیوم، کامێرای پاشەوەی 200 میگاپیکسل و تواناکانی زیرەکی دەستکرد دەگرێتەوە. مۆبایلەکە شاشەیەکی 6.7 ئینجی، 12 گیگابایت ڕام و دوو بژاردەی کۆگاکردنی 256 و 512 گیگابایتی هەیە. بەڵام بۆ بەدەستهێنانی ئەم ناسکییە، سامسۆنگ کۆمەڵێک قوربان کردووە: بژاردەی کۆگاکردنی 1 تێرابایت و کامێرا دوربینەکانی Ultra نییە. بەتاری 3,900mAh هەیە کە کەمترە لە مۆدێلەکانی تر، بەڵام سامسۆنگ دەڵێت باشکردنەکانی زیرەکی دەستکرد یارمەتیدەدات تاکو ڕۆژانە کاربکات. ئەم دەرکردنە پێش iPhone 17 ی ناسکی ئەپڵ دێت، کە نیشاندەری ئەو ڕەوتەیە کە بەرەو مۆبایلە ناسکەکان دەچێت.