پڕۆمپتی دۆزەرەوەی دژایەتییەکان (Contradiction Finder) لە NotebookLM دا
پڕۆمپتی دۆزەرەوەی دژایەتییەکان ڕێنمایی یان فەرمانێکی تایبەتە کە دەیدەیت بە NotebookLM، بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات ئەو ڕا و بۆچوونە دژبەیەکانە بدۆزیتەوە و گەنگەشەیان بکەیت کە لەناو سەرچاوە ئەکادیمییەکانتدا (Literature Review) هەن.
لە جیاتی ئەوەی تەنها باسی ئەو خاڵانە بکەیت کە توێژەران لەسەری کۆکن، ئەم پڕۆمپتە دەکاتە لێکۆڵەرێکی لێهاتوو؛ کاتێک توێژینەوەکانت باردەکەیت (Upload) و ئەم فەرمانەی پێدەدەیت، بەدوای ناکۆکییەکان، جیاوازیی شێوازی کارکردن، یان دەرەنجامە جیاوازەکانی نێوان نووسەراندا دەگەڕێت.
بە دەستنیشانکردنی ئەم مشتومڕانە، دەتوانیت نووسینەکەت لە کورتکردنەوەیەکی سادەوە بگۆڕیت بۆ شیکردنەوەیەکی قووڵ و ڕەخنەگرانە کە تیشک دەخاتە سەر کێشە ڕاستەقینەکانی ناو کایە زانستییەکەت.
پڕۆمپتەکە: هەموو ئەو توێژینەوە و بابەتانەی بارکراون بخوێنەوە و دەستنیشانی بکە کە توێژەران لە چیدا هاوڕا نین و ناکۆکن لەگەڵ یەکتر. تکایە بە زمانێکی زۆر سادە و ڕوون، ڕا و بۆچوونە جیاوازەکان، دەرەنجامە دژبەیەکەکان، یان جیاوازییەکانی ناو ئەنجامەکانیانم بۆ ڕوون بکەرەوە.