پسپۆڕان: ژیری دەستکرد مەترسی تووشبوون بە پوکانەوەی مێشک زیاد دەکات
پووکانەوەی مێشک ئاماژەیە بۆ خراپبوونی هۆش کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی زۆری ناوەڕۆکی بێ بەها لە ئینتەرنێت سەرچاوە دەگرێت

لە بوارە زانستییەکاندا ئاگادارکردنەوەکان سەبارەت بە تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد کە لە ساڵانی دواییدا جیهانی داگیر کردووە، زیادی کردووە. توێژەران گەیشتوونەتە دەستەواژەی "پووکانەوەی مێشک"، کە ئاماژەیە بۆ کێشە هۆشییەکان کە لەوانەیە مرۆڤ بەهۆی ئالوودەبوون بە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیا زیرەکانە تووشی ببێت، کە لە تواناکانی مرۆڤ باشترن.
بەپێی وتارێک کە لە ماڵپەڕی ئەمریکی "سایکۆلۆژی تودای" بڵاوکراوەتەوە، کە "العربیة.نت" بینیویەتی، "پووکانەوەی مێشک" هێمایە بۆ خواردنی سەرنج و داهێنان و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەمان کاتێک قووڵتر ڕادەکێشرێین بۆ ناو گێژەنی فەزای ئەلیکترۆنی فراوان.
بە گشتی، ئەم دەستەواژەیە ئاماژەیە بۆ خراپبوونی هۆشی کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی زۆری ناوەڕۆکی بێ بەها لە ئینتەرنێت دروست دەبێت، بەتایبەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە بەکارهێنانی لە چوارچێوەی ڕەخنەی تانەئامێز لە ناوەڕۆکی کەم بەها بڵاو دەبێتەوە. هەروەها گفتوگۆی جددی لەسەر زیانە ئەگەرییەکانی تەکنەلۆژیا لەسەر تەندروستی هۆشی دروست دەکات، بەتایبەتی لە نێوان نەوەی گەنج.