نوێکارییەکانی وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم

تشرینی یەکە 30, 2026 - 21:45
نوێکارییەکانی وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم

دوای نوێکردنەوەی وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم چەند تایبەتمەندییەکی ناوازەی بۆ زیادکرا،

​تایبەتمەندییە نوێیەکانی لاپەڕەی تابی نوێ (New Tab Page) لە کڕۆمدا بریتین لە:

​My shortcuts:

ڕێگەت پێدەدات کۆنترۆڵی ئەو ماڵپەڕە پەسەندانە بکەیت کە زۆرترین سەردان دەکەیت و لەسەر لاپەڕەی سەرەکی پیشان دەدرێن، یان دەتوانیت خۆت کورتکراوەکانیان دیاری بکەیت.

​New tab page cards:

کارتە ئاراستەکراوەکان کە زانیاری یان خزمەتگوزاری خێرا لەخۆ دەگرن بۆ ئاسانکاری لە بەکارهێنانی ڕۆژانەدا.

​Discover feed :

پێشنیارکردنی هەواڵ و بابەتە سەرنجڕاکێشەکان بەپێی ئارەزوو و گەڕانەکانی پێشووت لە خوار کورتکراوەکانەوە.

​Appearance (ڕووکەش):

بژاردە فراوانەکان بۆ دەستکاری کردنی شێوازی ڕووکەشی تابی نوێ، کە ئەمانە لەخۆ دەگرێت:

​Chrome Default:

شێوازە ڕەسەن و سەرەکییەکەی کڕۆم.

​Upload an image:

دانانی هەر وێنەیەکی تایبەت لە ئامێرەکەتەوە وەک باکگراوند.

​Chrome Colors:

ڕەنگە جۆراوجۆرەکان بۆ گۆڕینی کەشی ڕووکەشەکە.

​Theme Collections:

کۆمەڵێک تێما و وێنەی سەرنجڕاکێش کە لەلایەن گووگڵەوە ئامادە کراون بۆ هەڵبژاردن