فلۆریدا ۲۰۰ ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنی وێستگەی تەکسیی ئاسمانی تەرخان دەکات

تشرینی یەکە 30, 2026 - 22:00
فلۆریدا ۲۰۰ ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنی وێستگەی تەکسیی ئاسمانی تەرخان دەکات

ویلایەتی فلۆریدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پلانی هەیە بڕی ۲۰۰ ملیۆن دۆلار لەو بودجەیەی بۆ دروستکردنی وێستگەکانی بارگاوی کردنەوەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی تەرخان کرابوو، ڕاگوێزێت بۆ دروستکردنی سەکۆی نیشتنەوە و فڕینی تەکسییە ئاسمانییەکان (Vertiports).

ئەم هەنگاوەی بەرپرسانی ویلایەتەکە بە مەبەستی پەرەپێدانی ژێرخانی گواستنەوەی ئاسمانیی پێشکەوتوو و ئامادەکارییە بۆ کارپێکردنی تەکسییە ئاسمانییە کارەباییەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا، بەڵام هاوکات ڕەخنەی بەشێک لە پارێزەرانی ژینگە و لایەنگرانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لێکەوتۆتەوە.