مایکرۆسۆفت توانای بەکارهێنانی کۆمپیوتەر دەدات بە ژیری دەسکرد

ئەم هەفتەیە، مایکرۆسۆفت تایبەتمەندییەکی نوێی بەناوی "بەکارهێنانی کۆمپیوتەر" لە Copilot Studio ڕاگەیاند کە ڕێگە دەدات بە ژیری دەستکرد کۆنترۆڵی سیستەمی ویندۆز بکات. ئەم تەکنەلۆژیایە بریکارانی زیرەکی دەستکرد تواناى دەبێت ماڵپەڕ و بەرنامەکان ببینن و کۆنترۆڵیان بکەن، هەر وەک چۆن مرۆڤ دەیکات. دەتوانن کلیک لەسەر دوگمەکان بکەن، هەڵبژاردەکان دیاری بکەن و داتا بنووسن. چارلز لامانا، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەشی کۆپایلۆت لە مایکرۆسۆفت، وتی ئەم تایبەتمەندییە بەتایبەت گرنگە بۆ ئەو سیستەمانەی کە API-یان نییە. ئەم ئامرازە نوێیە دەتوانێت کاری ڕۆتینی بکات، توێژینەوەی بازاڕ ئەنجام بدات و داتا لە فاتورەکان دەربهێنێت. هەروەها دەتوانێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ڕووکاری بەکارهێنەر خۆی بگونجێنێت.