ئەپڵ سیستەمی iOS 26 بڵاوکردەوە بەم تایبەتمەندییە نوێیانەوە

دوای سێ مانگ تاقیکردنەوە، ئەپڵ لە دووشەممە ١٥ی ئەیلوولدا جۆری کۆتایی سیستەمی کارپێکردنی نوێی ئایفۆن iOS 26ی بڵاوکردەوە بۆ هەموو بەکارهێنەرانی مۆبایلە گونجاوەکان.
مۆبایلەکانی ئایفۆن کە گونجاون لەگەڵ iOS 26:
• iPhone 17, 17 Pro, 17 Pro Max
• iPhone Air, 16e
• iPhone 16, 16 Plus, 16 Pro, 16 Pro Max
• iPhone 15, 15 Plus, 15 Pro, 15 Pro Max
• iPhone 14, 14 Plus, 14 Pro, 14 Pro Max
• iPhone 13, 13 mini, 13 Pro, 13 Pro Max
• iPhone 12, 12 mini, 12 Pro, 12 Pro Max
• iPhone 11, 11 Pro, 11 Pro Max
• iPhone SE
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی iOS 26:
١- شووشەی (Liquid Glass)
دیزاینێکی تەواو نوێ کە مێنو و دوگمە و ئایکۆنەکان نیمچە شەفاف دەکات.
٢- ژیری دەستکرد
ناسینەوەی شتەکان لەسەر شاشە بە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد، وەک گەڕان بە Google Gemini یان ChatGPT.
٣- باشترکردنی قفڵکردنی شاشە
کاتژمێر خۆگونجاندوو دەبێت و دەتوانیت ئەلبومەکانی Apple Music بە تەواوی شاشە ببینیت.
٤- تایبەتمەندییە نوێیەکانی iMessage:
• زیادکردنی وێنەی پشتەوە بۆ گفتوگۆکان
• دروستکردنی ڕاپرسی لە گفتوگۆی کۆمەڵایەتیدا
• ناردن و وەرگرتنی پارە (Apple Cash)
• بینینی کێ دەنووسێت
• فلتەرکردنی نامەکانی نەناسراو
٥- فلتەرکردنی پەیوەندی و چاوەڕوانی زیرەک
• Call Screening: داواکردن لە پەیوەندیکەرانی نەناسراو بۆ ناوەکانیان
• Hold Assist: ئایفۆن لە جیاتی تۆ چاوەڕێ دەکات
٦- دۆخی کارەبای گونجاو
دۆخێکی نوێ کە خۆکاری گۆڕانکاری لە کارایی دەکات بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پاتری.
٧- ئەپلیکەیشنی Preview
ئەپلیکەیشنێک بۆ دەسکاریکردن و تێبینی نووسین لەسەر فایلی PDF و وێنەکان.
٨- باشترکردنی CarPlay
دیزاینی شووشەی شل بۆ CarPlay، وەڵامدانەوەی نامەکان، پیشاندانی گفتوگۆ گیراوەکان، و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ بە AirPlay.
ڕێگای نوێکردنەوە بۆ iOS 26:
• دڵنیابە کە مۆبایلەکەت گونجاوە
• مۆبایلەکەت زیاتر لە %٧٠ چاڕج بێت
• کۆپی جێگرەوە لە iCloud دروست بکە
• بڕۆ بۆ: Settings → General → Software Update
• دوگمەی Download و Install لێبدە