سام ئاڵتمان تایبەتمەندییەکی نوێ لە چات جی پی تی ڕادەگەیەنێت

سام ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای “OpenAI”، ڕۆژی دووشەممە لە کۆنفرانسی ساڵانەی گەشەپێدەرانی “DevDay 2025”دا، ڕایگەیاند کە ئەپڵیکەیشنە دەرەکیەکان بە ڕۆبۆتی گفتوگۆی چات جی پی تی دەبەستێتەوە.
ئەم تایبەتمەندییە نوێیە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی چات جی پی تیەوە کارلێک بە ئەم ئەپڵیکەیشنانە بکەن و داواکاریان لێ بکەن. لە ئەپڵیکەیشنەکان کە لە کۆنفرانسەکەدا نمایش کران “Coursera” و “Canva” و “Zillow” بوون، هەروەها چاوەڕوانە کە “Booking.com” و “سپۆتیفای”یش زیاد بکرێن.
ئاڵتمان لە سان فرانسیسکۆ ڕایگەیاند کە هەندێک لەم ئەپڵیکەیشنانە لە ڕۆژی دووشەممەوە دەست دەکەن بە بەستنەوە بە چات جی پی تی. ئەو زیادی کرد: “هیوادارین ئەمە دەستکەوتێکی گەورە بێت کە یارمەتی گەشەپێدەران بدات بۆ فراوانکردنی بەرهەمەکانیان بە خێرایی”. ئاڵتمان ئاماژەی بەوە کرد کە چات جی پی تی گەیشتووەتە ٨٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەفتانە.