ئایفۆن ١٧ بازاڕی مۆبایلە جیهانییەکان دەهەژێنێت

كانوونی یەکە 4, 2025 - 16:08
ئایفۆن ١٧ بازاڕی مۆبایلە جیهانییەکان دەهەژێنێت

ساڵی ٢٠٢٥ ساڵێکی تایبەت دەبێت بۆ کۆمپانیای ئەپڵ، چونکە چاوەڕوانە فرۆشتنێکی بێ وێنە بەدەست بهێنێت. بەپێی ڕاپۆرتێکی IDC، ئەپڵ ئامادەیە لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٢٤٧.٤ ملیۆن ئامێری ئایفۆن بنێرێت، کە زیادبوونێکی ساڵانەی ٦.١٪ە. داواکاری بۆ زنجیرەی ئایفۆن ١٧ لەوەی چاوەڕێ دەکرا بەهێزتر بوو.

لە بازاڕی چین، زنجیرەی ئایفۆن ١٧ کارایییەکی سەرنجڕاکێش پیشان دا و لە مانگەکانی ئۆکتۆبەر و نۆڤەمبەردا پلەی یەکەمی گرت بە پشکێک کە لە ٢٠٪ زیاترە. هەروەها گەشەی بەرچاوی لە ئەمریکا و ئەورووپای ڕۆژاوا تۆمار کرا.

بۆچی ٢٠٢٦ ڕەنگە کەمبوونەوە لە فرۆشتنا بەخۆیەوە ببینێت

ئەپڵ خشتەی دەرچوونی مۆبایلەکانی دەگۆڕێت. ئایفۆن ١٨ پرۆ لە سێپتەمبەری ٢٠٢٦ دەردەچێت، بەڵام مۆدێلە ئاساییەکان تا بەهاری ٢٠٢٧ دوا دەخرێن. ئەم گۆڕانکارییە لەگەڵ کێشەی کەمی چیپی مێمۆری، ڕەنگە ببێتە هۆی دابەزینی ناردنەکانی IOSبە ٤.٢٪ لە ساڵی ٢٠٢٦، بەڵام IDCگەشە بەخۆیەوە دەبینێت لە ٢٠٢٧ دا.

گۆڕینی خشتەی دەرچوونەکان بە تەنها دەتوانێت پێشبینیەکانی تەواوی بەشێک بگۆڕێت، کە ڕەنگدانەوەی دەسەڵاتی زلهێزی ئەپڵ لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکاندایە.​​​​​​​​​​​​​​​​