ڕۆبۆت یاخود مرۆڤ؟ نوێترین بەرهەمی یوبی تێک
کۆمپانیای یوبی تێک (UBTECH) ڕۆبۆتێکی نوێی مرۆڤئاسای بەرهەمهێناوە؛ ئەم ڕۆبۆتە تەنها بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان دروست نەکراوە، بەڵکو ئامانج لێی هاوڕێیەتی و گفتوگۆکردنیشە لەگەڵ مرۆڤەکاندا.
ئەم ڕۆبۆتە پشت بە زیرەکیی دەستکرد دەبەستێت و دەتوانێت بە وردییەکی زیاتر لە90% هەستەکانی وەک (خۆشی، خەم، تووڕەیی و ترس) بناسێتەوە. ڕۆبۆتەکە بە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دروستکراوە؛ نرخی مۆدێلی نیوەجەستەی لە 119.8 هەزار یوان (نزیکەی 16,500 دۆلار) دەستپێدەکات و بۆ مۆدێلی تەواوجەستەش دەگاتە 990 هەزار یوان (نزیکەی 136,000 دۆلار).
مۆدێلی تەواوجەستەی ئەم ڕۆبۆتە بە ڕادەیەکی سەرنجڕاکێش لە مرۆڤ دەچێت؛ لە ڕووی ڕووخسار، پێست، و تەنانەت بوونی نیشانەی پەنجەکانیشەوە. هێشتا بە فەرمی نەخراوەتە بازاڕەوە، بەڵام تا ئێستا زیاتر لە13 هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ پێشوەختە کڕینی تۆمار کردووە.