ئەمازۆن” وەبەرهێنانێکی بەهێز لە هیندستان دەکات.. ٣٥ ملیار دۆلار بۆ پشتگیری پڕۆژەکانی ژیری دەستکرد
کۆمپانیای ئەمازۆن ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە پلانی هەیە ٣٥ ملیار دۆلار لە هیندستان وەبەرهێنان بکات تا ساڵی ٢٠٣٠، لە چوارچێوەی ستراتیژییەتێک بۆ فراوانکردنی کارەکانی و بەهێزکردنی تواناکانی لە بواری ژیری دەستکرد و زیادکردنی هەناردەکان.
ئەمازۆن ڕوونی کردەوە کە وەبەرهێنانەکانی سەرنج لەسەر بەهێزکردنی تواناکانی زیرەکی دەستکرد، گەشەپێدانی ژێرخانی لۆژستیکی، پشتگیری گەشەکردنی پڕۆژە بچووکەکان و دروستکردنی هەلی کاری نوێ دەخاتەوە. کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە کرد کە ملیۆن هەلی کاری زیاتر لە هیندستان دابین دەکات تا ٢٠٣٠.
ئەم ڕاگەیاندنە دوای وەبەرهێنانە گەورەکانی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی تر لە هیندستان دێت، وەک “مایکرۆسۆفت” کە ١٧.٥ ملیار دۆلار و “گووگڵ” کە ١٥ ملیار دۆلاری بۆ پڕۆژەکانی زیرەکی دەستکرد تەرخان کردووە.
هیندستان، کە زۆرترین دانیشتوانی جیهانی هەیە، بازاڕێکی زۆر گرنگە بۆ ئەمازۆن بەهۆی زیادبوونی خێرای بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت و ڕکابەرییەکەی لەگەڵ “فلیپکارت” و بەشی فرۆشتنی کۆمپانیای ریلاینس. ئەمازۆن لە ٢٠١٠ەوە زیاتر لە ٤٠ ملیار دۆلاری لە هیندستان وەبەرهێنان کردووە.