بە نرخی ٣٠٠ هەزار دۆلار.. کۆمپانیایەکی ئەمریکی دەستی بە بەرهەمهێنانی یەکەم ئۆتۆمبێلی کارەبایی فڕۆکەیی کردووە
کۆمپانیای Alef Aeronautics ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە دەستی بە بەرهەمهێنانی یەکەم ئۆتۆمبێلی کارەبایی فڕۆکەیی جیهان کردووە لە کارگەکانی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا. ئەم ئۆتۆمبێلە دەتوانێت هەم لە شەقامەکاندا بڕوات و هەم وەک فڕۆکەیەکی ستوونی بفڕێت.
دوای دەیەک پەرەپێدان، کۆمپانیاکە لە ٢٠٢٢دا مۆدێلی A ـی کارەبایی نمایش کرد کە دەتوانێت ٣٥٤ کیلۆمەتر لە شەقامدا و ١٧٧ کیلۆمەتر لە ئاسماندا بڕوات. لە ٢٠٢٣دا بڕوانامەی فڕینی وەرگرت لە بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمریکا.
ئۆتۆمبێلەکە بە دەستی لێدەکرێت و چەند مانگێک پێویستە بۆ تەواوکردنی هەر یەکەیەک. کۆمپانیاکە ٣٥٠٠ داواکاری پێشوەختەی وەرگرتووە بە نرخی ملیار دۆلار. نرخی مۆدێلی A بڕی ٣٠٠ هەزار دۆلارە.
بۆ داهاتوو، کۆمپانیاکە پلانی هەیە لە ٢٠٣٥دا مۆدێلی Z دەربکات بە چوار کورسی و بە نرخی ٣٥ هەزار دۆلار، لەگەڵ توانای فڕینی خۆکار.