پاوەربانکێکی مۆبایلی بێ وایەر بە شێوەی دۆنات.. هەرزان و جوان

پاوەربانکێکی بێ وایەر بە نرخێک لە ١٠ دۆلارەوە دەست پێدەکات

كانوونی یەکە 16, 2025 - 14:27
پاوەربانکێکی مۆبایلی بێ وایەر بە شێوەی دۆنات.. هەرزان و جوان

کۆمپانیای “ئیکیا” بەردەوامە لە ڕێبازی خۆیدا بۆ ئەوەی تەکنەلۆژیای زیرەک دروست بکات بە بەشێکی سروشتی لە ماڵەوە، دوور لە هەستکردن بەوەی کە ئامێرەکانی تەنها تەکنەلۆژین. ئێستا کۆمەڵێک پاوەربانکی مۆبایلی بێ وایەری نوێی Qi بڵاوکردۆتەوە کە گرنگی بە دیزاینی کارا و جوان دەدات.

بەرچاوترین بەرهەمەکان VÄSTMÄRKE یە، پاوەربانکێکی بێ وایەری بچووک و سەرنجڕاکێش کە تێکەڵەیەکە لە کارکرد و دیکۆری ماڵەوە.

پاوەربانکێکی مۆبایلی بێ وایەر VÄSTMÄRKE بە نرخێکی کەمی تەنها ١٠ دۆلار جیاوازە، ئەمەش وایکردووە ببێتە ڕکابەرێکی بەهێز لە بازاڕی پێداویستییەکانی MagSafe. بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی “digitaltrends” بڵاوکراوەتەوە.

دیزاینەکەی لەسەر شێوەی پارچە دۆناتە لە سیلیکۆنی نەرم، هەروەها وەک دەستگرێک بۆ مۆبایل کاردەکات لەکاتی شەحنکردندا، لەگەڵ ئەوەی دەتوانیت کێبڵی USB-C لەناوی بپێچیتەوە بۆ ڕێکوپێکی و ڕێگریکردن لە تێکەڵبوون.

هەروەها پشتگیری لە خێراییەکانی شەحنکردنی Qi2 دەکات و بە شێوەی مەگناتیسی لەگەڵ مۆبایلەکانی ئایفۆن و ئەندرۆیدی گونجاو وەک پیکسڵ کاردەکات.

بۆ ئەوانەی حەزدەکەن لەسەر مێز بەکاری بهێنن، “ئیکیا” مۆدێلێکی تری بە نرخی ٢٥ دۆلار بڵاوکردۆتەوە کە ڕووناکی لەگەڵدایە، لەسەر شێوەی دەفرێکی بچووک کە ستوونێکی لە ناوەڕاستیدایە، دەتوانیت بۆ دانانی کلیل یان جزدان بەکاری بهێنیت لەکاتی شاحنکردنی مۆبایلدا.

داهاتووی پێداویستییەکانی “ئیکیا”

ئەم هەنگاوە ڕەنگدانەوەیە بۆ گۆڕانی “ئیکیا” بەرەو پێداویستییەکانی سادە و گونجاو لەگەڵ هەموو ئامێرەکان، دوای جیابوونەوەی لە “Sonos” لە مانگی مایۆی ٢٠٢٥. بەرهەمە نوێیەکانی وەک بڵندگۆی بلووتووس و ڕووناکییەکانی گونجاو لەگەڵ تەکنەلۆژیای Matter پیشاندەدەن کە داهاتووی تەکنەلۆژیای “ئیکیا” تێکەڵەیەک دەبێت لە پێداویستییە کارایەکان بە نرخی نزم، گونجاو لەگەڵ پلاتفۆرمە جیاوازەکان، بەبێ پێویستی بە سیستەمێکی داخراوی ئاڵۆز.​​​​​​​​​​​​​​​​