عەلی بابا ژیری دەستکرد بینایی بەکاردێنێت بۆ کێبڕکێی بازاڕی خواردن لە چین
کۆمپانیای عەلی بابا خزمەتگوزارییەکی تازە دەستپێدەکات بۆ یارمەتیدانی چێشتخانەکان لە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد بۆ پیشاندانی دیزاینی ناوەوەیان. ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵەکانی بۆ کێبڕکێکردن لەگەڵ کۆمپانیای میتوان لە بازاڕی خواردن و چێشتخانەکان لە چین.
یەکەی نەخشە و خزمەتگوزارییە ناوخۆییەکانی عەلی بابا کە بە ناوی “ئاماپ” ناسراوە، بەم زووانە ڕێگا بە چێشتخانەکان دەدات وێنەی سێ ڕەهەندی دروست بکەن تەنها بە دانانی ڤیدیۆ یان وێنە، بۆ کەمکردنەوەی تێچووی بازرگانی و پڕۆمۆت. ئەم تەکنەلۆژیایە کە پشت بە مۆدێلی ژیری دەستکردی بینایی “WAN” دەبەستێت، بۆ ماوەیەکی سنووردار بەخۆڕایی پێشکەش دەکرێت بە هەندێک بازرگانی هەڵبژێردراو.
عەلی بابا هەوڵ دەدات شوێنی خۆی بگەڕێنێتەوە لە بوارەکانی وەک گەیاندنی خواردن کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە دەستیداوە بۆ کێبڕکێکارەکەی میتوان. کۆمپانیاکە بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد و سەرچاوە داراییە گەورەکانی هیوادارە پشکی بازاڕی خۆی بگەڕێنێتەوە. لە ساڵی 2025دا، دەیان ملیار یوان تەرخان کردووە وەک هاندەر و پشتگیری بۆ خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکانی، کە ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی قازانج .