پەردەیەکی زیرەکی تازە لە CES 2026
کۆمپانیای Lutron لە پێشانگای CES 2026 پەردەی داری زیرەکی Caséta خستە ڕوو کە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی شوێنی خۆر دەکەوێت. ئەم پەردەیە دروستکراوە لە داری سرووشتی کە بەهەردوو ڕەنگی سپی و قاوەیی بەردەستە و تەکنەلۆژیای NLO بەکاردێنێت بۆ ڕێکخستنی خۆکاری بەپێی شوێنی خۆر، بۆ کەمکردنەوەی تیشکی زۆر و ڕێکخستنی پلەی گەرمی ژوورەکە.
دامەزراندنی ئاسانە و پێویستی بە وایەر نییە، هەروەها کاردەکات لەگەڵ سیستەمەکانی Alexa، Apple Home و Google Home. نرخەکەی 429 دۆلارە بۆ قەبارەی ئاسایی و لە 4ی کانوونی دووەمەوە لە بازاڕی ئەمریکا بەردەست دەبێت.
ئەم پەردەیە تێکەڵەیەکە لە دیزاینی کلاسیکی و تەکنەلۆژیای زیرەک کە بەبێ دەستکاریی بەردەوامی بەکارهێنەر کاردەکات.