تاقیکردنەوەی بەرهەمهێنانی ئایفۆن ١٨ پرۆ
ئەپڵ ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنی قۆناغی بەرهەمهێنانی تاقیکاری بۆ ئایفۆن ١٨ پڕۆ و پڕۆ ماکس؛ ئەمەش بۆ دڵنیابوونەوەیە لە کارامەیی هێڵەکانی دروستکردن پێش خستنەبازاڕی فەرمی لە مانگی ئەیلوولدا.
پێشبینی دەکرێت دیزاینی ئامێرە نوێیەکان گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی بەخۆوە نەبینێت و تەنها قەبارەی Dynamic Islandبچووکتر بکرێتەوە. هاوکات، دەنگۆی ئەوەش هەیە کە ئەپڵ لەگەڵ ئەم زنجیرەیەدا یەکەم مۆبایلی (Fold) بناسێنێت، هەرچەندە ئەم زانیارییانە هێشتا لە بەشێوەیەکی فەرمی بڵاونەکراوەتەوە.