سەنگافورە فەرمان بە “میتا” دەکات ڤیدیۆیەک بلۆک بکات

ئازاری 23, 2026 - 18:19
سەنگافورە فەرمان بە “میتا” دەکات ڤیدیۆیەک بلۆک بکات

حکوومەتی سەنگافوورە فەرمانی بە کۆمپانیای "میتا" کردووە کە دەستگەیشتن بەو پۆستانە ببەستێت کە ڤیدیۆی پیاوێک نیشان دەدەن سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز دەکات. وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە کە هەرچەندە ڤیدیۆ ئەسڵییەکە سڕدراوەتەوە، بەڵام دووبارە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراوەتەوە، ئەمەش بەپێی یاسای ساڵی ١٩٩٠ی پاراستنی تەبایی ئایینی، بە تاوان و هەڕەشە بۆ سەر ئاشتیی کۆمەڵایەتی دادەنرێت. پۆلیس پێنج فەرمانی بلۆککردنی ئاراستەی میتا کردووە و داواشی لە هاووڵاتییان کردووە لەبری بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە بۆ سەرکۆنەکردن، ڕاستەوخۆ دەسەڵاتداران ئاگادار بکەنەوە، چونکە حکوومەت بە توندی ڕووبەڕووی هەر هەوڵێک دەبێتەوە کە بیەوێت تەبایی نێوان ئایینەکان تێکبدات.