پلانی ترامپ بۆ کەمکردنەوەی بودجەی ئاسایشی سایبەری

نیسان 7, 2026 - 19:43
پلانی ترامپ بۆ کەمکردنەوەی بودجەی ئاسایشی سایبەری

ئیدارەی دۆناڵد ترامپ بە نیازە تا ساڵی ٢٠٢٧ بودجەی ئاژانسی ئاسایشی سایبەر (CISA) بە بڕی ٧٠٧ ملیۆن دۆلار کەم بکاتەوە، بە ئامانجی دووبارە ڕێکخستنەوەی کارەکانی ئاژانسەکە و دوورکەوتنەوە لەو کارانەی کە ئیدارەکە بە "بەهەدەردان و سانسۆر" وەسفیان دەکات. ئەم بڕیارە هەڵوەشاندنەوەی چەندین پڕۆگرامی لاوەکی وەک ئاسایشی قوتابخانەکان لەخۆدەگرێت، تاوەکو ئاژانسەکە تەنها جەخت بکاتەوە سەر پاراستنی تۆڕە فیدراڵییەکان.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا ڕووبەڕووی هێرشی سایبەری بەردەوامی چین و ڕووسیا دەبێتەوە، شارەزایانیش هۆشداری دەدەن کە کەمکردنەوەی بودجە بۆ ئاستی ٢ ملیار دۆلار، دەبێتە هۆی لاوازکردنی توانای وڵات لە بەرپەرچدانەوەی هەڕەشە دیجیتاڵییەکان و پاراستنی ژێرخانە هەستیارەکان لە کاتێکی ئاوها هەستیاردا.