پێرپلێکسیتی ئایا نهێنییەکانتان دەفرۆشرێن؟

نیسان 5, 2026 - 15:12
پێرپلێکسیتی ئایا نهێنییەکانتان دەفرۆشرێن؟

سکاڵایەکی یاسایی نوێ پەردە لەسەر ئەوە لادەدات کە دۆخی "Incognito" لە زیرەکی دەسکردی Perplexity تەنیا ناوێکی بریقەدارە. لە کاتێکدا بەکارهێنەر وا دەزانێت زانیارییەکانی پارێزراون، کۆمپانیاکە لە پشت پەردەوە داتا هەستیارەکانی وەک (شوێنی جوگرافی، ئیمەیڵ، و دەقی گفتوگۆکان) کۆدەکاتەوە.

تۆمەتە سەرەکییەکە ئەوەیە کە ئەم زانیارییە تایبەتانە، لەوانە پرسیارە تەندروستی و داراییەکان، ڕەوانەی کۆمپانیاکانی گوگڵ و مێتا کراون بۆ مەبەستی بازرگانی و ڕیکلام. ئەمە وەک فێڵێکی گەورە لە قەڵەم دەدرێت، چونکە بەکارهێنەر بە متمانەی پاراستنی تایبەتمەندییەکانیەوە پەنای بۆ ئەم ئامرازە بردووە، کەچی زانیارییەکانی بوونەتە کاڵایەکی بازرگانی.