ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس بەرەو مانگ

نیسان 7, 2026 - 19:40
ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس بەرەو مانگ

کەشتیی ئاسمانیی "ئارتەمیس ٢" چوار مۆبایلی ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس لەگەڵ خۆی دەبات بۆ مانگ، ئەمەش یەکەمجارە ناسا ڕێگە بدات هەر کەشتیوانە و مۆبایلێکی تایبەتی خۆی پێ بێت بۆ دۆکیومێنتکردنی گەشتەکە. ئەم مۆبایلانە بەناو پڕۆسەیەکی وردی پشکنینی چوار قۆناغیدا تێپەڕیون بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە مەترسیی وەک شکانی شووشەی شاشەکە یان کێشەی گەرمبوون لە ژینگەی بێ کێشیدا دروست ناکەن. هەرچەندە ئەم ئامێرانە لەم گەشتەدا ناتوانن پەیوەندی بە ئینتەرنێت یان بلوتووسەوە بکەن، بەڵام وەک کامێرایەکی پێشکەوتوو بەکاردێن بۆ ئەوەی کەشتیوانەکان بە هەمان ئەو مۆبایلەی خەڵکی سەر زەوی وێنەی پێ دەگرن، وێستگە مێژووییەکانی گەشتەکەیان تۆمار بکەن.