چین کۆنترۆڵ بۆ کەساتەتییە خەیاڵییەکان دادەنێت
حکومەتی چین پڕۆژەیاسایەکی نوێی بۆ کۆنترۆڵکردنی "مرۆڤە دیجیتاڵییەکان" بڵاوکردەوە، کە تێیدا پێویستە هەموو کەسایەتییە ئەلیکترۆنییەکان نیشانەیەکی ڕوونیان پێوە بێت تا لە مرۆڤی ڕاستەقینە جیا بکرێنەوە. یاساکە دروستکردنی هەر جۆرە "پەیوەندییەکی سۆزداریی خەیاڵی" لەگەڵ منداڵان و مێردمنداڵان قەدەغە دەکات و ڕێگری دەکات لەوەی وێنە و زانیاریی کەسیی خەڵک بۆ دروستکردنی تاکی دیجیتاڵی بەبێ ڕەزامەندی بەکاربهێنرێت.
ئەم هەنگاوەی پەکین ئامانجی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و ڕێگریکردنە لەو ناوەڕۆکانەی دەبنە هۆی توندوتیژی یان تێکدانی یەکڕیزی وڵات. چین دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم هێڵە سوورانەوە، گەشەسەندنی خێرای ژیریی دەسکرد لە چوارچێوەی بەهاکانی کۆمەڵگە و ئاسایشی دیجیتاڵیدا بهێڵێتەوە، نەک ببێتە ئامرازێک بۆ چەواشەکاری و تێکدانی شیرازەی نیشتمانی.