شۆک بۆ بەکارهێنەرانی ئێکس

نیسان 1, 2026 - 16:52
شۆک بۆ بەکارهێنەرانی ئێکس

تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" بەکارهێنەرانی تووشی شۆک کرد دوای ئەوەی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریی X Pro  سنووردار کرد تەنها بۆ بەشداربووانی باقەی +Premium، کە تێچووەکەی مانگانە ٤٠ دۆلارە. ئەم گۆڕانکارییە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بووە و نرخەکەی بە پێنج هێندە زیاد کردووە، چونکە پێشتر بەشداربووانی باقەی ٨ دۆلاری دەستیان پێی دەگەیشت.

ئەم وەشانی پڕۆیە ڕووکارێکی پێشکەوتوو بۆ بەڕێوەبردنی چەندین لیست  پێشکەش دەکات. لە ئێستادا "ئێکس" سێ جۆری هەیە: Basic بە ٣ دۆلار، Premium بە ٨ دۆلار، و +Premium بە ٤٠ دۆلار؛ کە تەنها ئەمەی دواییان دەتوانێت X Pro بەکاربهێنێت و بە تەواوی بێ ڕیکلامە.