کۆتایی بە سەردەمی خۆڕایی هات! ئیلۆن مەسک فەلسەفەلێدانی بێ بەرامبەری قەدەغە کرد!
کۆتایی بە سەردەمی خۆڕایی هات! ئیلۆن مەسک فەلسەفەلێدانی بێ بەرامبەری قەدەغە کرد!
ئیلۆن مەسک بڕیارێکی دەرکردووە ڕێک وەکو ئەوەی بەشەخۆراکی مانگانە دابەش بکات! لەمەودوا بۆت هەیە لە ڕۆژێکدا تەنیا ٥٠ پۆست بکەیت و تەنها ٢٠٠ ڕیپلەی بنووسیت!
جاران مۆڵەتی ٢٤٠٠ چالاکیت هەبوو لە ڕۆژێکدا، دەتتوانی داستانی دمدم بنووسیتەوە و شەڕە قسە لەگەڵ نیوەی گۆی زەوی بکەیت.
ئامانجی ئیلۆن ماسک چیە؟ ئاشکرایە!
یەکەم: دەیەوێت گیرفانت هەڵتەکێنێت و بە زۆر بتخاتە سەر وەشانـە پرێمیۆمەکە (X Premium)!
دووەم: دەیەوێت کارەبا و سێرڤەرەکان پاشەکەوت بکات بۆ ئەوەی بیدات بە ژیری دەستکردەکەی خۆی کە ناوی (Grok)ـە بۆ ڕاهێنان پێکردنی.