خواحافیزی لە کاتکوشتنی ناو پاوەرپۆینت بکە،عەلادینەکە گەیشت!
ئەگەر تۆش لەوانەیت کاتژمێری درێژ بەفیڕۆ دەدەیت بۆ ڕێکخستنی فۆنت، گەڕان بەدوای وێنە و دیزاینکردنی سڵایدەکان، کاتی ئەوە هاتووە پشوو بدەیت! ماڵپەڕی Dokie AI شۆڕشێکی نوێی لە دروستکردنی پرێزنتەیشندا بەرپاکردووە.
تەنها بە پێدانی بیرۆکەیەک، کورتەیەک، یان تەنانەت فایلێکی PDF، ئەم پلاتفۆرمە لە چەند چرکەیەکدا سڵایدێکی تەواو پرۆفیشناڵ و ناوازەت ڕادەست دەکات.
مێشکێکی دەستکردی یەکجار زیرەک: بابەتەکەت بە وردی شیکار دەکات، پوختەی دەکات و بەشێوازێکی زانستی و ڕێکخراو دابەشی دەکات بەسەر سڵایدەکاندا، بەجۆرێک کە تەواو گونجاو بێت بۆ کەشی کار و کۆبوونەوە فەرمییەکان.
دروستکردنی وێنەی تایبەت: ئیتر پێویست ناکات لە گووگڵ بەدوای وێنەدا بگەڕێیت؛ خۆی ڕاستەوخۆ وێنەی کوالێتی بەرز و تایبەت بە بابەتەکەت بۆ دروست دەکات کە لەگەڵ ناوەڕۆکی دەقەکاندا یەکدەگرنەوە.
گۆڕینی فایل بۆ پرێزنتەیشن: زۆر بە ئاسانی دەتوانیت فایلی Word، PDF یان تەنانەت لینکی ماڵپەڕێکی پێ بدەیت، ئەویش ڕاستەوخۆ وەریدەگێڕێت بۆ سەر سڵایدێکی ئامادە.
ڕاهێنەری تایبەتی خۆت (Presenter Notes): لە هەمووی شازتر! ئەم ئامرازە تێبینی و قسەی پێویست لەژێر هەر سڵایدێکدا دەنووسێت، بۆ ئەوەی بزانیت لە کاتی پێشکەشکردنیدا دەبێت چی بڵێیت و چۆن بێژەری بکەیت.
لینکەکەی: