لوتکەی نوێی ژیریی دەستکرد؛ مۆدێلی Claude Fable 5 بڵاوکرایەوە

حوزەیری 11, 2026 - 00:41
لوتکەی نوێی ژیریی دەستکرد؛ مۆدێلی Claude Fable 5 بڵاوکرایەوە

کۆمپانیای بەناوبانگی Anthropic وەرچەرخانێکی گەورەی لە جیهانی ژیریی دەستکرددا (AI) هێنایە ئاراوە و نوێترین و بەهێزترین مۆدێلی خۆی بە ناوی Claude Fable 5 تایبەت بە پڕۆگرامسازان و گەشەپێدەران ناساند. ئەم مۆدێلە بە توانایەکی بێوێنە لە شیکردنەوەی کۆد و نەهێشتنی کێشە تەکنیکییەکان هاتووەتە مەیدانەوە.

کلیلەکانی سەرکەوتنی مۆدێلی Claude Fable 5:

  • شۆڕش لە چارەسەرکردنی کۆدە ئاڵۆزەکاندا: ئەم مۆدێلە وەک باشترین هاوکاری گەشەپێدەران دەستنیشان کراوە. بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای Stripe، مۆدێلی Fable 5 توانیویەتی پرۆسەیەکی گەورەی کۆچکردنی کۆد (Code Migration) کە پێویستی بە ٢ مانگ کاری بەردەوامی تیمی پڕۆگرامسازان بوو، تەنها لە ماوەی یەک ڕۆژدا بە تەنیا و بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکات!
  •  کۆنتێکست وینتۆی زەبەلاح (1 M Context Window): مۆدێلەکە دەتوانێت لە یەک کاتدا شیکاری بۆ یەک ملیۆن تۆکن (کە دەکاتە سەدان لاپەڕە لە سۆرس کۆدی پڕۆژەکەت) بکات بە نرخی ستاندارد، بەبێ ئەوەی هێواش بێت یان زانیارییەکان تێکەڵ بکات.
  • توانای عەقڵییەت و داڕشتنی پلان (Reasoning): Fable 5 پێش ئەوەی دەست بە نووسینی کۆد بکات، بە قووڵی بیر لە ستراتیژییەکە دەکاتەوە. تەنانەت تەنها بە ناردنی وێنەیەکی شاشە (Screenshot)، دەتوانێت تەواوی سۆرس کۆدی وێب ئەپڵیکەیشنێکی ئاڵۆزت بۆ دابڕێژێتەوە.

تێچوو و نرخی فەرمی تۆکنەکان (لە ڕێگەی API):

بۆ بەکارهێنانی ئەم هێزە لە پڕۆژەکانتدا، نرخەکان بەم شێوازەی خوارەوە دیاریکراون:

نرخی Base Input Tokens (بۆ ناردنی داتا/کۆد): بڕی $10.00 بۆ هەر ١ ملیۆن تۆکن.

نرخی Output Tokens (بۆ وەرگرتنی وەڵام و کۆد): بڕی $50.00 بۆ هەر ١ ملیۆن تۆکن.

ڕێگاکانی کەمکردنەوەی تێچوو:

  • خزمەتگوزاری Batch Processing (داشکاندنی ٥٠٪): ئەگەر کارەکانت بە کۆمەڵ بنێریت، نرخەکان بە نیوە دادەبەزن؛ تەنها $5 بۆ ئینپوت و $25 بۆ ئاوتپوت.
  • تەکنەلۆژیای Prompt Caching (داشکاندنی ٩٠٪): لە کاتی کاشکردنی داتاکان بۆ بەکارهێنانەوەی دووبارە، نرخی خوێندنەوەی کاشەکە تەنها دەبێتە $1 بۆ هەر ملیۆنێک تۆکن.