چیتر پێویستت بە هیچ بەرنامەیەک نییە، هەموو کارەکانت لێرە کۆبکەرەوە

TinyWow پلاتفۆرمێکی گشتگیر و بێبەرامبەرە کە سەدان ئامرازی دیجیتاڵی وەک دەستکاری PDF، لابردنی باکگراوند، و گۆڕینی فایلەکان لە یەک شوێندا بەردەست دەخات ؛ بێ ئەوەی پێویستت بە دابەزاندنی بەرنامە یان دروستکردنی هەژمار هەبێت.

ئایار 6, 2026 - 10:22
ئایار 6, 2026 - 10:23
چیتر پێویستت بە هیچ بەرنامەیەک نییە، هەموو کارەکانت لێرە کۆبکەرەوە

TinyWow پلاتفۆرمێکی ئۆنلاینی بێبەرامبەرە کە چەندین ئامرازی دیجیتاڵی لە یەک شوێندا کۆکردووەتەوە، یارمەتی بەکارهێنەران دەدات ئەرکە جیاوازەکان بە خێرایی و ئاسانی ئەنجام بدەن، بێ ئەوەی پێویست بە دابەزاندنی نەرمەواڵە یان دروستکردنی هەژمار (Account) بکات.
بەکارهێنەران دەتوانن سوودمەند بن لە:

  • دەستکاری و گۆڕینی فایلی PDF
  • لابردنی باکگراوندی وێنە
  • گۆڕین فۆڕمات و (کەمکردنەوەی قەبارەی) ڤیدیۆ
  • ئامرازەکانی نووسین و ژیریی دەستکرد (AI)
  • گۆڕینی جۆری فایلەکان بۆ یەکتری
  • دەستکاری وێنە و ڤیدیۆ
  • دروستکردنی کۆدی QR

    ماڵپەڕی TinyWow سایتێکی سادە و سوودبەخشە بۆ خوێندکاران، فەرمانبەران، دیزاینەران و هەر بەکارهێنەرێکی ئاسایی کە پێویستی بە ئامرازی خێرا هەبێت بۆ ڕاییکردنی کارە دیجیتاڵییەکانی.

    بەستەر:
    tinywow.com