وێبسایتێک بۆ دەستکاریکردنی فایلە ئەلیکترۆنییەکان (PDF) بە خۆڕایی
ئەگەر بەدەست کێشەی قەبارە و گۆڕینی فۆرماتی PDF دەناڵێنیت، ئەم ئامرازە خێراترین چارەسەرە لێرەدا دەتوانیت بە چەند چرکەیەک فایلەکانت بچووک بکەیتەوە، یەک بخەیت، یان بیگۆڕیت.
ئایا تائێستا ڕووبەڕووی ئاستەنگ بوویتەتەوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ فایلی PDF؟
لە کاری ڕۆژانە یان خوێندندا، زۆرجار پێویستمان بە گۆڕینی فۆرمات، یەکخستنی لاپەڕەکان، یان کەمکردنەوەی قەبارەی فایلەکان دەبێت بەبێ ئەوەی کوالێتییەکەیان لەدەست بدەن.،زۆرێک لە ئێمە وەک کێشەیەکی تەکنیکی ئاڵۆز سەیری دەکەین، بەڵام لە ڕاستیدا ئامرازە زیرەکەکان ئەم کارەیان زۆر ئاسان کردووە.
ئەگەر بەدوای پلاتفۆرمێکی گشتگیر و جێی متمانەدا دەگەڕێیت بۆ ڕاییکردنی ئەم جۆرە کارانە، ماڵپەڕی iLovePDF یەکێکە لە باشترین بژاردەکان.م، ئەم ماڵپەڕە ڕێگەت پێ دەدات بە شێوازێکی پرۆفیشناڵ و خێرا دەستکاری فایلەکانت بکەیت، چ لە ڕێگەی کۆمپیوتەر بێت یان مۆبایل.
گرنگترین خزمەتگوزارییەکانی ئەم ماڵپەڕە:
یەکخستن و جیاکردنەوە (Merge & Split): ڕێکخستنی لاپەڕەکان بە ئارەزووی خۆت.
بچووککردنەوە (Compress): کەمکردنەوەی قەبارەی فایل بۆ ناردنی ئاسان.
گۆڕینی فۆرمات (Convert): گۆڕینی فایلەکان بۆ Word، PowerPoint و وێنە بە کوالێتییەکی بەرز.
بۆ سوودمەندبوون لەم خزمەتگوزارییانە، دەتوانن سەردانی بەستەری خوارەوە بکەن:
www.ilovepdf.com