Brave browser چیە؟
وێبگەڕی Brave Browser وێبگەڕێکی مۆدێرنە و بە خێرایی و پاراستنی نهێنی و ئەزموونی گەڕانێکی خێراو پارێزراو ناسراوە، ئەم وێبگەڕە دیزاین کراوە بۆ پاراستنی بەکارهێنەران لە سیخوڕە ئۆنلاینەکان (trackers) و ڕیکلامە نەخوازراوەکان، لە هەمان کاتدا وادەکات ماڵپەڕەکان خێراتر و بێ کێشەتر بارببن.
برەێڤ بەهۆی سیستەمی ناوەکیی بلۆککردنی ڕیکلام و ڕووکارە پاکوخاوێنەکەیەوە ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە، زۆرێک لە بەکارهێنەران پێیان باشترە چونکە ئەزموونێکی گەڕانی ئارامتر دروست دەکات و یارمەتیدەرە زۆر چوستە لە لادانی ڕیکلامەکان لە کاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێتدا.
ئەم وێبگەرە بۆ کۆمپیوتەر و ئەپڵیکەیشنی مۆبایل بەردەستە، ئەمەش بەکارهێنانی لە هەر شوێنێک بێت ئاسان دەکات، یەکێک لە ناسراوترین تایبەتمەندییەکانی بریتییە لە توانای بینینی ڤیدیۆکانی یوتیوب بەبێ ڕیکلام، ئەمەش ڕێگە دەدات بە بینینێکی بێ پچڕان و چێژبەخشتر.