ThinkPad ی نوێ بڵاودەکرێتەوە

ئایار 18, 2026 - 10:05
ئایار 18, 2026 - 10:09
ThinkPad ی نوێ بڵاودەکرێتەوە

کۆمپانیای لێنۆڤۆ لاپتۆپێکی نوێی ١٤ ئینچی لە جۆری بەناوبانگی ThinkPad لەسەر ئاستی جیهان خستە بازاڕەوە، ئەم لاپتۆپە نوێیە ناوی ThinkPad P14s Gen 7ە و پڕۆسێسەری AMD Gorgon Pointی لەسەر جێگیر کراوە. 

لەگەڵ ئەوەشدا کە کێشێکی کەمی هەیە، بەڵام کڕیار دەتوانێت بەپێی ئارەزووی خۆی ڕامی تا ٩٦ گێگابایت بۆ زیادبکات، پاترییەکی بەهێزی ٧٥ وات و تەنانەت ڕوونمایەکی پێشکەوتووی OLED لە جۆری ١٢٠ هێرتزی VRR داوا بکات. 

​ئەم لاپتۆپە بە دوو جۆری جیاواز لە پاتری (٦٠ یان ٧٥ واتی) بەردەستە، هەروەها وەک زۆربەی مۆدێلە نوێیەکان دەتوانرێت هێڵی ئینتەرنێتی خێرای نەوەی پێنجەم 5g لەسەر کار پێبکرێت. 

لێنۆڤۆ چەندین قەبارەی جیاوازی بۆ ڕام دابین کردووە کە لە ١٦ گێگابایتەوە دەستپێدەکات تا ٩٦ گێگابایت. ئەم جیاوازییەش لە ڕێگەی تێکەڵکردنی دوو پارچە ڕام لەسەر تەختەی دایک (مەزەربۆرد) پێکدێت؛ بۆ نموونە، بۆ بەدەستهێنانی ڕامی ٤٠ گێگابایت، پارچەیەکی ٨ گێگابایتی و پارچەیەکی ٣٢ گێگابایتی پێکەوە جێگیر دەکرێن.

​هەروەها هاردەکانی SSD لە جۆری خێرای PCIe 4.0 و PCIe 5.0 تا توانای ٢ تێرابایت دەفرۆشێت، سەرەڕای ئەوەش، مۆدێلە نوێیەکەی P14s سێ بژاردەی جیاوازی ڕوونمای IPSی بە ڕوونی 1200p و خێرایی ٦٠ هێرتز لەگەڵدایە. وەک بژاردەیەکی نایابیش، پانێڵێکی تری OLED بە ڕوونی 1800p (2.8K) بەردەستە کە تیشکدانەوەی ڕووناکی کەم دەکاتەوە (anti-glare)، بەرزترین ئاستی ڕووناکییەکەی دەگاتە 500 nits و خێراییەکەی لە نێوان ٣٠ بۆ ١٢٠ هێرتزدا بەپێی پێویست دەگۆڕێت (VRR).

​نرخی ThinkPad P14s Gen 7 لە بەریتانیا لە ١,٩٩٠ پاوەندەوە دەستپێدەکات (بۆ ئەو جۆرەی کە پڕۆسێسەری Ryzen AI 5 Pro 440 و ١٦ گێگابایت ڕامی هەیە). نرخی لاپتۆپەکە بۆ ناوچەکانی تری جیهان هێشتا بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە.