زانیارییە نوێیەکان : RedMagic Gaming Tablet 5 Pro؛ داهێنانە ناوازەکەی جیهانی یاریکردن بەڕێوەیە!

حوزەیری 25, 2026 - 09:54
زانیارییە نوێیەکان : RedMagic Gaming Tablet 5 Pro؛ داهێنانە ناوازەکەی جیهانی یاریکردن بەڕێوەیە!

ڕاپۆرتە تەکنەلۆژییەکان ئاشکرای دەکەن کە کۆمپانیای (RedMagic) کە پێشەنگە لە بەرهەمهێنانی ئامێرە پێشکەوتووەکانی بواری گەیمینگ، لە ئێستادا کار لەسەر پەرەپێدانی نوێترین تابلێتی خۆی دەکات لەژێر ناوی "RedMagic Gaming Tablet 5 Pro" بە مەبەستی پێشکەشکردنی ئەزموونێکی بێوێنە بە گەیمەرەکان. زانیارییە دزەپێکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم تابلێتە بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی "ئاست بەرز" بەردەست دەببێت کە پێشتر لە تابلێتەکاندا نەبینراون.

​ئەم تابلێتە بەتایبەتی بۆ گەیمەرە لێهاتووەکان دروستکراوە و سەرنجی تەواوی لەسەر "خێرایی وەڵامدانەوە" و "کوالێتی بینین" چڕکردووەتەوە.

​تایبەتمەندییە نایابەکانی RedMagic Gaming Tablet 5 Pro:

​شاشەیەکی بێهاوتا: تابلێتەکە خاوەن شاشەیەکی ٩.٠٦ ئینجی لە جۆری BOE X10 بە ڕوونی 2.4K و تەکنەلۆژیای OLEDـە.

​خێرایی نوێبوونەوە (Refresh Rate): گەیشتن بە ١٨٥ هێرتز، کە ئەزموونێکی زۆر نەرم و خێرا بۆ گەیمەرەکان دەستەبەر دەکات.

​ڕوونی و گەشاوەیی: تیشکی ڕووناکی شاشەکە دەگاتە ١٦٠٠ نیت (Peak Brightness)، ئەمەش وا دەکات لە ژێر تیشکی خۆریشدا زۆر ڕوون بێت.

​پاراستنی چاو: بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای "Star Shield Eye Protection 2.0" بۆ کەمکردنەوەی ماندووبوونی چاو لە کاتی یارییە درێژخایەنەکاندا.

ئەدای تاچ :(Touch Performance)  لێرەوە شۆڕشە ڕاستەقینەکە دەست پێدەکات!

چیپی :Synaptics S3930 لوتکەی خێرایی لە وەڵامدانەوەی فەرمانەکاندا.

​خێرایی ٢٠٠٠ هێرتز: بۆ وەڵامدانەوەی دەستبەجێ (Instantaneous Touch Sampling Rate).

​٣٠٠ هێرتز: بۆ وەڵامدانەوەی فرە-پەنجە (Multi-finger TSR).

​تەکنەلۆژیای 10X Super Resolution: بۆ وردبینی زۆر لە کۆنترۆڵکردنی یارییەکاندا.

​Wet Touch: توانای کارکردنی شاشەکە تەنانەت کاتێک بە پەنجەی تەڕیش بەکاری دەهێنیت.

​تابلێتی RedMagic Gaming Tablet 5 Pro پێدەچێت ببێتە وێستگەیەکی نوێ بۆ گەیمینگ لەسەر ئامێرە گەورەکان. چاوەڕوان دەکرێت ئەم ئامێرە بەو تایبەتمەندییانەوە ببێتە باشترین هەڵبژاردە بۆ ئەو گەیمەرانەی بەدوای وردترین و خێراترین ئامێری تابلێتدا دەگەڕێن.