بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکان، ئایفۆن 18 پرۆ تەنها بەم سێ ڕەنگە بەردەست دەبێت

تشرینی یەکە 2, 2026 - 02:01
بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکان، ئایفۆن 18 پرۆ تەنها بەم سێ ڕەنگە بەردەست دەبێت
بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکان، ئایفۆن 18 پرۆ تەنها بەم سێ ڕەنگە بەردەست دەبێت

 تەنها چەند مانگێکی کەممان ماوە بۆ ڕاگەیاندنی ئایفۆن 18 پرۆ (iPhone 18 Pro)، و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بەرهەمە نوێیە دزە دەکات، کە ڕەنگەکانیش بەشێکن لەو زانیارییانە. بەپێی سەرچاوەی ناسراوی دزەپێکردنی زانیارییەکان  "Instant Digital"، ئەمانە سێ ڕەنگە نوێیەکەی ئایفۆن 18 پرۆ دەبن:  گێلاسییتۆخ، شینی کاڵ و زیوی؛ بەبێ بژاردەی ڕەنگی ڕەش!

لە ئامادەکارییەکانی ساڵی ڕابردوو بۆ نمایشکردنی ئایفۆن 17 پرۆ، ڕاپۆرتەکان پێشبینییان دەکرد کە ئەپڵ پاشخانی ڕەنگەکانی بۆ پێنج بژاردە زیاد بکات؛ ژمارەیەک کە پێشتر لە هیچ وەشانێکی پێشوودا نەبینرابوو. بەڵام ئەپڵ هەمووانی سەرسام کرد و تەنها سێ ڕەنگی بڵاوکردەوە: پرتەقاڵی گەردوونی (Cosmic Orange) ، شینی تۆخ(Deep Blue)  و زیوی .(Silver) لەو نێوانەشدا، نەبوونی ڕەنگێکی خۆڵەمێشیی تۆخ یان ڕەش، بە تەواوی سەرنجی بەکارهێنەرانی ڕاکێشا.

ئەمساڵیش پێشبینییەکان بۆ ڕەنگەکانی ئایفۆن 18 پرۆ و هەبوونی ڕەنگی ڕەش یەکلایی نەبووبوونەوە. بەڵام لە نوێترین ڕاپۆرتدا، ئەکاونتی ناسراوی Weibo بە ناوی "Instant Digital"  ڕایگەیاندووە کە مۆدێلی پرۆ تەنها بە سێ ڕەنگی جیاواز پێشکەش دەکرێت: گێلاسیی تۆخ، شینی کاڵ ، خۆڵەمێشی-زیوی.

ئەگەر ئەم زانیارییە ڕاست بێت، ئەوا تەواو لەگەڵ شێوازی کارکردنی ئەپڵ بۆ ڕەنگەکانی ساڵی ڕابردوو دەگونجێت.

ئەپڵ لە ڕیکلامەکانیدا زیاتر تیشک دەخاتە سەر ڕەنگی "گێلاسیی تۆخ"، ڕێک وەک ئەو ڕۆڵەی پرتەقاڵی گەردوونی بۆ ئایفۆن 17 پرۆ هەیبوو. بژاردەی "شینی کاڵ" دەبێتە جێگرەوەی شینی تۆخ، ڕەنگە زیوییەکەش بە جیاوازییەکی کەم لە تۆخی و کاڵیدا لە چاو ساڵی ڕابردوو بەردەست دەکرێت. بەم پێیە بێت، ئەمساڵیش چاوەڕێی ڕەنگی ڕەش مەکەن بۆ ئایفۆن 18 پرۆ.

بێگومان لە لایەکەوە هێشتا دوو مانگ لەبەردەمماندا ماوە و هیچ شتێک سەد لە سەد نییە، بەڵام لە لایەکی ترەوە، ئێستا جۆرێک لە کۆدەنگی لە نێوان سەرچاوەکاندا هەیە کە لایەنی کەم چەند ڕەنگێکیان بەم شێوەیە دەبن.

 

: