ئاگادارییەکی ئەمنیی بەپەلە لە گوگڵەوە: وێبگەڕی کرۆم نوێ بکەنەوە

تشرینی یەکە 3, 2026 - 09:58
ئاگادارییەکی ئەمنیی بەپەلە لە گوگڵەوە: وێبگەڕی کرۆم نوێ بکەنەوە

گوگڵ وەشانێکی نوێی وێبگەڕی کرۆمی بۆ سیستەمەکانی ویندۆز، ماک و لینوکس بڵاوکردەوە؛ ئەپدێیتێکی گرنگ کە لە نوێکردنەوەیەکی ئاسایی زیاترە و ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە پاراستنی ئەمنییەتی بەکارهێنەرانەوە هەیە.

بەپێی ڕاگەیاندراوی فەرمی تیمی کرۆم، وەشانی ١٥٠ی ئەم وێبگەڕە بۆ بەکارهێنەرانی دێسکتۆپ بەردەست کراوە و بە شێوازی قۆناغ بە قۆناغ لە ڕۆژان و هەفتەکانی داهاتوودا دەگاتە دەست سەرجەم بەکارهێنەران. وەشانی نوێ بۆ لینوکس بە ژمارەی 150.0.7871.46 و بۆ ویندۆز و ماک بە ژمارەکانی 150.0.7871.46/.47 بڵاوکراوەتەوە.

هۆکاری سەرەکیی گرنگیی ئەم ئەپدێیتە، زۆریی چاکسازییە ئەمنییەکانیەتی؛ بەپێی ڕاگەیاندراوی گوگڵ، ئەم وەشانە زیاتر لە ٤٣٠ کێشە و درزی ئەمنی چارەسەر دەکات.

 چۆن کرۆم لە ویندۆزدا ئەپدێیت بکەین؟

بۆ ئەپدێیتکردنی دەستیی کرۆم لە ویندۆزدا، سەرەتا وێبگەڕی (Chrome) بکەرەوە. پاشان کلیک لەسەر مینیوی سێ خاڵەکە لە گۆشەی سەرەوەی وێبگەڕەکە بکە و بچۆ ناو بەشی Help. دواتر بژاردەی About Google Chrome هەڵبژێرە.

لەو پەڕەیەدا، کرۆم بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پشکنیین بۆ هەبوونی وەشانی نوێ دەکات. ئەگەر ئەپدێیتەکە بەردەست بێت، پرۆسەی داگرتن و دامەزراندنی دەستپێدەکات. دوای تەواوبوونی دامەزراندنەکە، کلیک لەسەر بژاردەی Relaunch بکە بۆ ئەوەی وێبگەڕەکە دابخریت و دووبارە بکرێتەوە.

بۆ دڵنیابوونەوە، دوای دووبارە ڕاکردنەوەی کرۆم، بچۆوە سەر ئەم ڕێڕەوە:

SettingsHelpAbout Google Chrome

بینینی پەیامی Chrome is up to date بەومانایەیە کە وێبگەڕەکەت بەسەرکەوتوویی نوێ کراوەتەوە.