نوێکارییەکی چاوەڕوانکراو؛ ئەپی Free Download Manager بە فەرمی پاڵپشتی چیپەکانی ئەپڵ سیلیکۆن (M) دەکات

تشرینی یەکە 27, 2026 - 20:17
نوێکارییەکی چاوەڕوانکراو؛ ئەپی Free Download Manager بە فەرمی پاڵپشتی چیپەکانی ئەپڵ سیلیکۆن (M) دەکات

ئەپی ناسراو و بەناوبانگی داگرتنی فایل Free Download Manager (FDM) دوای داواکارییەکی زۆری بەکارهێنەران و بۆ خۆپاراستن لە کێشەی لەکارکەوتنی لە وەشانە نوێیەکانی سیستەمی macOS، نوێکارییەکی فەرمی بڵاوکردەوە کە تێیدا بە تەواوی پاڵپشتی بۆ چیپەکانی ئەپڵ (M Series) زیادکرا.

​بەم نوێکارییە نوێیە، بەکارهێنەرانی مەکینەکانی ئەپڵ دەتوانن لە وەشانە داهاتووەکانی macOS بە بێ هیچ کێشە و لەکارکەوتنێک سود لە توانا و خێرایی ئەم ئەپە وەربگرن.

​بۆ دابەزاندنی ئەم وەشانە نوێیە دەتوانن سەردانی وێبسایتی Fdm بکەن.